|
12 خه‌رمانان 1389 |
چاره‌نووسی تاپۆکان سوله‌یمان عهبدلڕهحیمزاده ریزێک داری چڕ‌وپڕ، زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره تێکئاڵاون. له ناو چوارچێوه‌ی چاوم، بایه‌ک، نه زۆر توند، دهیانشهکێنێتهوه. بێئه‌وه‌ی به‌ده‌ست خۆم بێ ده‌ڕوانمه نووکی به‌رزترین لقه‌کان، تیشک له‌سه‌ریان هه‌ڵنیشتووه. دیسان بێئه‌وه‌ی به ده‌ست خۆم بێ چاوێکم ده‌قووچێنم. ده‌بێ دار چنار بن، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر داری دیش بن گرینگ نییه. -شا ئه‌وگووه‌ی خواردم!- تێبینی |
|
درێژهیبابهت...
|
|
10 خه‌رمانان 1389 |
ئۆلیس لێره‌وه تا کتێب فرۆشی "شێکسپیه‌ر و شه‌ریکه‌کان" ( 2 ) ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان: روانه هه‌رچه‌ند که له رێگای به کرێدانی کتێبیشه‌وه هیچ په‌یدا نه‌ده‌کرا، به‌ڵام کتێب‌فرۆشی له به‌شی کرێدا، به زوویی هێندێ خوازیاری کێش کرد، له‌وانه گرترۆد ئیستاین بوو که 50 فرانکی هه‌قی هاوبه‌شی یه‌ک ساڵه‌ی کرێی کتێبی دا و له ماوه‌ی دوو ساڵدا 70 کتێبی قه‌زر کرد. به گوته‌ی سیلۆیا زیاتر سه‌رنجی بۆ لای کتێبه‌کانی خۆیه‌وه بوو هه‌تا به‌رهه‌مه‌کانی دیتران... دواتریش سیلۆیا هاندرا له "ساڵۆنی ئه‌ده‌بی"یه‌ک که گرترۆد ئیستاین، شه‌وی شه‌ممانه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شماره 27، له شه‌قامی فلۆرۆس وه‌ڕێی خستبوو، به‌شداری بکات. لێره به دواوه‌ش هه‌ر نووسه‌رێکی ئه‌مریکایی که تامه‌زرۆی دیداری گرترۆد ئیستاین بوون و خۆیان یان له روویان هه‌ڵنه‌ده‌هات و یان بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بوو، سیلۆیایان ده‌کرده په‌یوه‌ندی جێبه‌جێ کردنی ئاشنایی؛ ( "ده‌تکوت که من رێنوێنی سهیاحهتکهران بووبێتم." ) تێبینی |
|
درێژهیبابهت...
|
|
وتار: خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی روانه (3) |
|
08 خه‌رمانان 1389 |
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی "سێهه‌م شێرپه‌نجه" کاوه محه‌مه‌دزاده ئه‌م چیرۆکه لانیکه‌م بۆ من له سێ روانگه‌وه، ده‌توانێ بخوێندرێته‌وه: هه‌وه‌ڵ روانگه‌ی سیاسی، که دایک وه‌کوو باو، جێگه‌ی نیشتمان ده‌گرێته‌وه، ئایزێ که حیزبه و شهقبوونهکهی ئایزێ جۆرێک دابڕانه سیاسیه‌کانی ئێمه ده‌نوێنێ و ره‌نگه براکوژی(که له هیچ شوێنێکی چیرۆکه‌که‌دا باسی نه‌کراوه)ش له خۆ بگرێ، دووهه‌م روانگه‌یه‌کی ده‌روونشیکاری که ئایزێ شه‌ق ده‌بێ له نێوان ئه‌وه‌ی وا هه‌یه و ئه‌وه‌ی وا نیه و به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێ ؛ سێهه‌م روانگه‌یه‌کی دینی و ئوستووره‌ییه، که هه‌ست ده‌که‌م نووسه‌ری به‌رێز بیری له‌م لایه‌نه نه‌کردبێته‌وه، به‌ڵام باسی ده‌که‌م. تێبینی |
|
درێژهیبابهت...
|
|
08 خه‌رمانان 1389 |
|
دوانیوه‌ڕۆی ئاخری پاییز سادق چووبه‌ک و:تاهیر قادرزاده خۆری بێ‌تین و هاڵاوی دوانیوه‌ڕۆی پاییز، له پشت شووشه‌ی ده‌رگاكه‌وه، لار ده‌كه‌وته سه‌ر مێز و نیمكه‌ته زه‌رده خه‌ت‌وخاڵاوییه‌كانی وانگه و لیباسه زبره بۆره‌كانی قوتابیان و ته‌نانه‌ت توانستی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه‌مێ له سۆزی ئه‌و بایه سارده كه‌م كاته‌وه كه تاق و تراق گه‌ڵا زه‌حفه‌رانییه‌كانی چنارگه‌لی شه‌قام و باخی گه‌وره‌ی دراوسێكه‌ی له قه‌د داره‌كان ئه‌وه‌راند و له حه‌وادا پڕش و بڵاویانی ئه‌كرده‌وه. تێبینی |
|
درێژهیبابهت...
|
|
31 گه‌ڵاوێژ 1389 |
له‌رز گرتنى فواره‌یه‌ک.. له‌ژێر هه‌تاودا ئیدریس عه‌لى پێشکه‌شه به مامۆستا ( شێرزاد حه‌سه‌ن) شار ته‌نگه به به‌رم شار عاسى بووه له پێما شار قه‌ڵه‌و بووه به‌خه‌ونى بچووک ئیتر ناچێته گیرفانمه‌وه، بێپه‌روا فێرى گه‌ڕان بووه... ئیتر کۆڵانه‌کانى له‌دڵما بهننابن، بچووک بووه‌ته‌وه شار تێبینییه‌کان (3) |
|
درێژهیبابهت...
|
|
27 گه‌ڵاوێژ 1389 |
ئۆلیس لێره‌وه تا کتێب فرۆشی "شێکسپیه‌ر و شه‌ریکه‌کان" ( 1 ) ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان: روانه ئێمه زۆرتر له رێگای هه‌واڵه‌کانی ناو ئه‌ده‌بیاتی فارسییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی ده‌ره‌وه‌ش ئاشنا ده‌بین و به دوویدا ده‌چین. هه‌واڵ و خه‌به‌روباسی چاپی رۆمانی ئۆلیسی جیمز جۆیس که به گه‌وره‌ترین رۆمانی سه‌ده‌ی بیست ناسرا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیک به پازده ساڵ له‌وه پێشتر. ئه‌و رۆمانه به ده‌ستی وه‌رگێڕی به‌توانا مه‌نووچێهری به‌دیعی کراوه‌ته فارسی و قه‌رار بوو "بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نیلووفه‌ڕ" بڵاوی کاته‌وه. ئه‌و خه‌به‌ره هه‌میشه له لیسته‌ی ئاخری کتێبه چاپکراوه‌کانی نیلووفه‌ڕدا ده‌نووسرا و ئێـمه‌ش هه‌میشه چاوه‌ڕوان بووین، که قه‌راره ئۆلیس و ره‌خنه و شیکردنه‌وه‌کانی له چوار به‌رگدا، ئه‌م مانگه نا ئه‌و مانگه ئه‌م ساڵ نا ئه‌و ساڵ بڵاوکرێته‌وه. ئه‌و ئاواته له ده‌روانی چاکسازی ئاغای خاته‌میدا زۆر له جاران گه‌رمتر بۆوه و چه‌ند هه‌واڵی زۆر نزیکی هات. تێبینی |
|
درێژهیبابهت...
|
|
25 گه‌ڵاوێژ 1389 |
ئایا سینه‌ما ده‌مرێ؟ ره‌زا عه‌لی پوور کاتێک ژۆرژ مێلیێس، له 28ی دێسامبری 1895 هه‌ندێ فیلمی برایانی لومیه‌ری له گران کافه‌ی پاریس‌دا بینی، وه‌ک یه‌که‌م مشته‌ریی مێژووی سینه‌ما، پێشنیاری کڕینی ئامێری فیلم گرتن و نواندنی (واته سینه‌ماتۆگراف)ی به برایانی لومیه‌ر، واته ئاگۆست و کۆنت دا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێشنیاره‌که‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت و سه‌رنجیان پێنه‌دا، به باوکیانی گوت تاکوو رازییان بکات، له وته‌یه‌کی به‌ناوبانگدا باوکی لومیه‌ره‌کان دڵسۆزانه پێیده‌ڵێ: "کوڕی گه‌نج، ئه‌م ئامێره وه‌ک داهێنانێک تاکوو ماوه‌یه‌ک ده‌توانێ سه‌رنج راکێش بێت، به‌ڵام خه‌ڵک زوو لێی ماندوو ده‌بن و ناکرێ داهاتوویه‌کی بۆ وێنا بکرێت". تێبینییه‌کان (2) |
|
درێژهیبابهت...
|
|
23 گه‌ڵاوێژ 1389 |
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی "قاڵاوی سپی" ساسان قاڵاوی سپی! ناوێکی جوان و زۆریش پاڕادۆکسیکاڵه. وه‌لێ جێگای کێشه (چیمه‌ن)قاره‌مانی ئه‌و چیرۆکه‌یه که نازانم ویستوویه چ ئه‌رکێک وه‌ئه‌ستۆ بگرێ؟ خۆی رزگار بکا یان به خه‌ڵکی بڵێ شاره‌که‌تان ئاوا پیسه یان هاوده‌ردی و هاودڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه تووترووکێنانه‌ی گه‌ڕه‌ک بکا، یان دایکی و باوکی خه‌به‌ردار بکا که قاڵاوی سپی په‌یدا بووه و ئاخر زه‌مانه؟ یان شایه‌دیش هه‌مووی. ئه‌و خانمه دوکتۆرێکی جه‌وانه، له ره‌وتی زۆر که‌می ئه‌و چیرۆکه‌دا که له پاش نیوه‌ڕۆی فێنکی رۆژێکی به‌هارییه‌وه ده‌س پێئه‌کا هه‌تا ره‌نگه نوێژی شێوان گۆڕانێکی به سه‌ردادێ. گۆڕانه‌که‌ش ئه‌ڵێی له زاهیر و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودا نییه به‌ڵکوو له ده‌روون و باوه‌ڕه متافیزیکییه‌کانی ئه‌ودایه. ئه‌و وه‌ک باڵنده‌کان له بیری فڕین دایه، فڕین له کوێوه بۆ کوێ؟ سه‌ره‌تا که‌سێکی ترسه‌نۆکه و هه‌تا له زانکۆ نایه‌ته ده‌رێ، هه‌تا له په‌نای داره‌که‌دا جوان سه‌یری ئه‌م لا و لا ناکا مه‌قنه‌عه‌که‌ی داناکه‌نێ و له‌چکه‌یه‌کی شین له سه‌ر ناکا... تێبینی |
|
درێژهیبابهت...
|
|
22 گه‌ڵاوێژ 1389 |
وشکایی وشه سیروان حه‌میدی لاپه‌ڕه‌کانی ده‌سته کرد و خستیه سه‌ر ماشێنه‌که. ماوه‌یه‌ک بێ جموجووڵ دانیشت سه‌یری لاپه‌ڕه سپییه‌که‌ی به‌رانبه‌ری کرد. مژێکی دا له سیگاره‌که‌ی و کردی به سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌دا. هه‌ر چییه‌کی کرد ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌ک به مێشکی نه‌گه‌یشت. تووڕه له سه‌ر دوگمه‌ی نوخته قامکی دانا و ده‌سی کرده ته‌قه‌ته‌ق. ته‌قه‌کان بێده‌نگی ژووره‌که‌یان تێکشکاند. ژنه‌که‌ی به که‌شه‌فه‌یه‌که‌وه، به ئه‌سپایی درگاکه‌ی کل کرد و هاته ژووره‌وه. وتی: " سۆران جۆرێکی له به‌ر چاووم... نه‌خۆش و شته نیت؟" تێبینییه‌کان (6) |
|
درێژهیبابهت...
|
|
وتار:خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی روانه (2) |
|
18 گه‌ڵاوێژ 1389 |
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی " چاوه‌ڕێ " کاوه محه‌مه‌دزاده چیرۆکی چاوه‌ڕێ چیرۆکێکی خۆشه، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر چیرۆکێک بێ گومان تامێکی داستانیی خۆشی هه‌یه، به‌لام من له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره گێڕانه‌وه کێشه‌م هه‌یه و سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه زۆرمان که‌ڵک له‌و شێوه وه‌رده‌گرین. هه‌رکام له کۆڕسته‌کان خۆیان ده‌توانن بابه‌تێکی نوێی داستانی بن؛ بۆ وێنه من خۆم له کۆڕسته‌ی دووهه‌مدا رابردوویه‌ک هاته زه‌ینم و ره‌نگه ببێته چیرۆکێک. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه نیشانه‌ی سستی چیرۆکه‌که نییه، به‌ڵام بۆ ده‌بێ له هه‌ر کۆڕستهیهکدا باسی که‌سایه‌تییه‌ک بکرێ؟(مه‌لا، بووک، هه‌واڵی زه‌ماوه‌ندی کوڕه‌که‌ی، و...). تێمی چیرۆکه‌که زۆر به‌رچاوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که‌س له خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڕه‌ز نه‌بێ، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌کی چیرۆک، یانی باسکردنی که‌سایه‌تی به شته ورده‌کانیه‌وه، نه‌ک به گشتایه‌تییه‌که‌وه هه‌ڵبه‌سترێته‌وه، هه‌ر ئه‌و هه‌ستی گشتبینییه وا ده‌کات گێڕانه‌وه ئاوا ده‌س پێ بکات: تێبینییه‌کان (1) |
|
درێژهیبابهت...
|
|
<< ده‌سپێک < پێشوو 1 2 3 4 دوایی > کۆتایی >>
|
| لاپه‌ڕه 1 - 10 له 33 |